به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، ئهبوجهنان به‌سری یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی داعش هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی جه‌غیفی له سنووری عێراق و سووریا له باکووری ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا.
ئه‌و زیادی کرد: به‌ڵام ئه‌م هێرشه له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه و شکستی هێناوه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د زهیفان عوبه‌یدی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی عه‌زیم له 63 کیلۆمه‌تری باکووری به‌عقوبه ڕایگه‌یاند که تیرۆریسته‌کانی داعش هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێکی عه‌شایه‌ری و دواجار هێرشه‌که‌یان به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه و شکستیان هێناوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی عێراق له باشووری موسڵ له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کان به شه‌ڕ هاتوون که به‌م بۆنه‌وه تیرۆریستێک کوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی له پارێزگای سه‌لاحه‌دینیش ڕایگه‌یاند که به هۆی هێرشی ئه‌ندامانی داعش بۆ سه‌ر جاده‌ی به‌غدا - که‌رکووک له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای که‌رکووک لانی که‌م 10 که‌سی سڤیلی عێراقی کوژراون.
h
Your Comment